لە رۆژانی رابردوودا هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دوو هاووڵاتی کوردی دانیشتووی گوندی نێی سەر بە شاری مەریوانیان بە ناوەکانی ئاران نیک پەی و عەبووڵلا بەشتام دەستبەسەر کردووە.

بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی رۆژی یەکشەمە ۲۷ی گەلاوێژ/18.08.2019 هێزە ئەمنییەکان لە گوندی نێی مەریوان بە بێ مۆڵەتی یاسایی ئەو دوو گەنجەیان لە ناو گوندەکە دەستبەسەر کردووە.

تا ئێستا نەزانراوە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بە چ هۆکارێک ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان دەستبەسەر کردووە و هەروەها هیچ زانیارییەکیش سەبارەت بە چارەنووسیان لەبەر دەست نییە.