رۆژی ٣٠ی گەلاوێژ/2019.08.22 موحسین سەعیدپوور هاووڵاتی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنە دەسبەسەر کرا.

بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە، دەستیان گرتووە بە سەر هەندێک لە کەرەسەکانی و ماڵەکەشیان پشکنیوە و پاشان خۆشیان دەسبەسەر کردووە و گواستویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا هیچ هەواڵێک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن و چارەنوسی لەبەر دەست نییە.