سیروان مورادی، شاعیر و چالاکی کورد رۆژی ١ی ره‌زبه‌ر/ 09.23 بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە بەندیخانەی کامێران ئازاد کرا، بەڵام هێشتا بورهان کەمانگەر و محەمەد خاتری دەستبەسەرن.
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سیروان ئیبراهیمی ئەندامی گروپی موزیکی کۆرال کە لە ١٥ی گەلاوێژ/ 08.06 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کامێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، هەفتەی رابردوو پاش تەواو بوونی قۆناغی لێپرسینەوە، بۆ بەندیخانەی کامێران گواسترابوویەوە.
هەروەها تۆری مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، رۆژی یەکی رەزبەر/ 09.23 بورهان کەمانگەر ئەندامێکی دیکەی هەمان گروپ پاش کۆتایی هاتنی قۆناغی لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەندیخانەی کامێران گواستراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە محەمەد خاتری هاوڵاتی کورد هەروا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرە و لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
رۆژی ١٥ی گەلاوێژ/ 08.06 هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هاوکات حەوت هاوڵاتی و چالاکی کوردی خەڵکی کامێرانیان بە ناوەکانی بورهان کەمانگەر، ئارمان قۆیتاسی، سیروان مورادی، رەفیق کاکی، بێهزاد کەمانگەر، ئەمجەد سەیفی و محەمەد خاتری دەستبەسەر کرد و پاشان بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەیان گواستنەوە.
بە پێی هەواڵەکان، پێنج کەس لەم هاووڵاتییانە بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و بورهان کەمانگەر و محەمەد خاتری هێشتا هەر دەستبەسەرن.