بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی یەکشەمە ٢٨ی رەزبەر/ ١٠.٢٠ سەید رەزا ئەحمەدی هاوڵاتی خەڵکی گوندی “تەرکەش”ی پیرانشار پاش کۆتاییهاتنی قۆناغی لێپرسینەوە، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە گواسترایەوە.

سەید رەزا ئەحمەدی لە رێکەوتی ١٠ی گەلاوێژ/ ٠٨.٠١ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە لە ورمێ گوازرایەوە.

تۆمەتی ئەم هاوڵاتییە کوردە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە کاتی لێپرسینەوەدا، “هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان” راگەێەندراوە.