بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەشەمە / ٠٣.٠١ کاروانێکی هێزە ئەمنییەکانی سەربە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دلێر (یەدوڵلا) خوسرەوی لە گوندی “زەنان” و پاش پشکنینی ماڵەکە دەستبەسەریان کردووە.

دلێر خوسرەوی ئەندامێکی ئەنجومەنی سەوزی کوردستانە، ناوبراو پاش دەستبەسەرکرانی براوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و تا ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدا بووە.

دلێر خوسرەوی پێشتر لە ساڵی ١٣٨٥ دا / ٢٠٠٦ بەتۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردستانی دەستبەسەرکرابوو و پاش چەند مانگێک ئازادکرابوو.

هێزە ئەمنییەکان پێشتر لە کۆتاییەکانی مانگی بەفرانباردا / ٢٠٢٠.٠١، هێرش خوسرەوی، ئامۆزای دلێریشیان دەستبەسەرکردبوو، هێرش خوسرەوی لە ئێستادا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.