له درێژه‌ی شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكوانی مه‌ده‌نیی كورددا، دوو چالاكی مه‌ده‌نیی دیكه به ناوه‌كانی مادێح فه‌تحی و فه‌رزاد حوسێنی لە شاره‌كانی كامێران و سنه بۆ جارێكی‌تر ده‌ستبه‌سه‌ر كرانه‌وه، شایانی باسە کە ئەم دوو چالاکوانە مەدەنییە پێشتر لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوویش له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان. سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ هێزه ئه‌منییه‌كان دوای شكاندنی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵی مادێح فه‌تحی له سنه، ناوبراویان به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، ئەم هێزانه وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه دەستیان بە سەر هەندێ كه‌لوپه‌لی شەخسیی ناوبراودا گرتووە.
ده‌وترێ له كاتی ئه‌م هێرشه‌دا سه‌حه‌ر كازمی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و هاوسه‌ری ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه كه له ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوودا دوای تێپه‌ڕاندنی ٢٠ مانگ زیندانی ئازاد كرابوو، تووشی کێشەی تەندروستی بووه.
ئه‌م چالاكوانه مه‌ده‌نییه کە پێشتە ئەندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی سه‌وزی كوردستان بووە، لەم ساڵانه‌ی دواییدا دوو جار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. له دوایین جاردا سه‌رماوه‌زی ١٣٩٦ دوای بانگهێشتكردنی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه، ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای ٣ مانگ به دانانی بارمته ئازاد كرا. مادێح فه‌تحی له گوڵانی ١٣٩٨دا به تۆمه‌تی «هه‌وڵدان دژی ئاسایسی نه‌ته‌وه‌یی» حوکمی یه‌ك ساڵ زیندان و ٥ ساڵ زیندانی هه‌ڵپه‌سێراوی بە سەردا سەپا. ئه‌م حوکمه به هۆی تۆمارنەکردنی ناڕه‌زایه‌تی و قبووڵکردنەوە، به‌پێی یاسای قبووڵکردنی حوکم کەم کرایەوە بۆ ٧ مانگ زیندانی.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان هه‌روه‌ها زانیویه‌تی له ڕێكه‌وتی ١٣ی گه‌لاوێژدا فه‌رزاد حوسێنی، چالاكوانی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی لقی كوردستانی حیزبی وه‌حده‌تی میللی، دوای سه‌ردانكردنی لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئیسلامی سنه به فه‌رمانی دادوه‌ر سه‌عیدی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره كراوه.
ده‌وترێ «لێپرسەوە» ئه‌منییه‌كان و دادوه‌ر سه‌عیدی داوایان له‌م چالاكوانه مه‌ده‌نییه كردووه به‌شداری لە به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنیدا بکات و دان بەو تۆمەتانەدا بنێت کە خراوەتە پاڵی، بەڵام ناوبراو ئامادە نەبووە ئەم داواکارییە قبووڵ بکات و هەر بۆیە ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه. ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه‌ی كورد پێشتر له ڕێكه‌وتی ٢٨ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٦دا له لایه‌ن هێزه ئەمنییه‌كانه‌وه له شاری كامێران ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای ٣ مانگ به دانانی بارمته‌ی ٣ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرابوو.
به‌پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان لانیكه‌م ١٥ چالاكوانی مه‌ده‌نی و هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه، كامێران، مه‌ریوان، سه‌وڵاوا و سه‌قز کە له چند مانگی ڕابردوودا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئتیلاعاتی شاری سنه له ژێر لێپرسینه‌وه‌دان.