به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر موحسێن ئه‌داك، هاووڵاتیی كوردی گوندی سلێنی ناوچه‌ی هه‌ورامانی پارێزگای كوردستان، لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی دەزگای ئیتلاعاتی سپاوە له شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر کراوە و گواستراوه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی نادیار.
دوای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م هاووڵاتییه، دەزگا ئه‌منییه‌كان ڕایانگه‌یاندووە كه ناوبراو لەلایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپای شاری سه‌وڵاواوە ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. تا ئه‌م ساته هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تەکان و هه‌روه‌ها شوێنی ڕاگرتنی ئه‌م هاووڵاتییه له به‌رده‌ستدا نییه.
گوندی سلێین له ناوچه‌ی هه‌ورامانی سه‌ر به شاری سه‌وڵاوایه و هه‌موو ساڵێك ئیداره‌ی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران به بیانووی بوونی هێزه ئۆپۆزیسیۆنه كورده‌كان له‌م ناوچه كوێستانییه، گوندنشینه‌كان ده‌خه‌نه ژێر زه‌خت و زۆر. له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی خه‌ڵكی گوندەکە لەسەر ئەم بابەتە بانگهێشت كراون و خراونه‌ته ژێر لێپرسینه‌وه.