به پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌رده‌شیر مووسه‌وی، مسته‌فا باقری ئاشنا و خه‌لیل ئه‌سه‌دی بوژانی، دوێنێ بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كه‌یان خۆیان به زیندانی دێزڵ ئاوای كرماشان ناساند.
ئه‌رده‌شیر مووسه‌وی و مسته‌فا باقری ئاشنا له گه‌ڵ دوو چالاكوانی كوردی دیكه به ناوه‌كانی شه‌هریار ته‌هماسبی وئه‌رسه‌لان هیدایه‌تی له ڕێكه‌وتی ١٤ی پووشپه‌ڕ(٤ی جولای)، له لایه‌ن ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران، دوای دوو مانگ مانه‌وه له بارودۆخێكی دژوار‌دا له ژووری تاكه‌كه‌سیی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی دەزگای ئیتلاعاتی سپای باسدارانی كرماشان، به دانانی بارمته ئازاد كران.
دوای ئه‌وه لقی دووی دادگای شۆڕشیی كرماشان به دادوه‌ری شارۆخ مورادی هه‌ر كام له‌م كه‌سانه‌ی به تۆمه‌تی «بانگه‌شه دژی حکوومەت»، حوكمی ٩ مانگ زیندانی ته‌عزیری به سه‌ریاندا سه‌پا. دوای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی پارێزه‌ری تۆمه‌تباره‌كان له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای كوردستاندا حوكمه‌كه كه‌مكرایه‌وه بۆ چوار مانگ زیندان.
خه‌لیل ئه‌سه‌دی بوژانی، ٢٩ی گه‌ڵاڕێزان١٣٩٨(٢٠ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٩)، هاوكات له‌گه‌ڵ ناره‌زایه‌تییه سه‌رانسه‌رییه‌كاندا له ماڵه‌كه‌ی خۆی له كرماشان ده‌ستبه‌ر كرا و دوای سێ مانگ به دانانی بارمته ئازاد كرا. ناوبراو له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر بووندا كه‌وته ژێر ئه‌شكنجه‌ی سه‌ختی جه‌سته‌یی و ڕۆحی و پانزده كیلۆ كێشی كه‌می كردبوو.
ئه‌م چالاكوانه مه‌ده‌نییە هاوكات له ڕێكه‌وتی ٢١ی به‌فرانباردا له لقی ٣ی دادگای شۆڕشیی كرماشان به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر ئه‌سه‌دی به تۆمه‌تی« كۆبوونه‌وه به نهێنی پێکھاتن دژی ئه‌منیه‌تی ئێران » به سێ ساڵ و نیو و به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له گرووپه‌كانی دژی حکوومەت به سێ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا كه به‌پێی ماده‌ی ١٣٤ی یاسای سزای ئیسلامی سێ ساڵ و نیو له‌م حوكمه جێبه‌جێ كرا.
مسته‌فا ئه‌حمه‌دیان، پارێزه‌ری ئه‌سه‌دی بووژایی پێشتر له وتووێژێكدا له گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان وتبوویی: ئاماده بوون له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی گه‌ڵاڕێزاندا و ناردنی هه‌واڵ و وێنه بۆ كه‌سانی دیكه به‌ڵگه‌یی تۆمه‌ته‌كانی ناو بردبوو دژی پارێزراوه‌كه‌ی، دوای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی ئه‌حمه‌دیان، حوكمی خه‌لیل ئه‌سه‌دی بوژانی له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگادا كه‌م كرایه‌وه بۆ سێ مانگ زیندان.