بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی ٢٦ی جۆزەردان هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سیروان ئێناخی دانیشتووی گوندی «سەریاس»ی پاوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

دەوترێت هێزە ئەمنییەکان هەروەها دەستیان بەسەر کەلوپەلی شەخسیی ناوبراودا، لەوانە لەبتاب و مۆبایل، گرتووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر تۆمەت و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نەکەوتووە.