به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی شه‌ممه‌٢٦ی پووشپه‌ڕ هاووڵاتییه‌كی كورد به ناوی یاسر مەنگوڕی له پیرانشاری سه‌ر به پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه.
تاكوو ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر تۆمه‌ت و شوێنی ڕاگرتنی ئه‌م هاووڵاتییه به‌رده‌ست نه‌كه‌وتووه.
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە جۆزەردانی ئەمساڵدا لانیکەم ١٩ هاووڵاتی و چالاکوانی کورد لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. لەمانە تەنیا دوو کەسیان بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراون.