بهپێی ئهو زانیارییانهی كهوتۆته دهست تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٧ی گەلاوێژ هێزە ئەمنییەکان هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی چیا ئاغابەیگپوور لە شاری بۆکان دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
بە دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییەوە، تەنها لە یەک حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ١١ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەر کراون.
تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان ڕۆژی چوارشەممە ٦ی گەلاوێژ هەواڵێکی بڵاو کردبۆوە و ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپا لانیکەم ١٠ چالاکوانی کوردیان لە بۆکان دەستبەسەر کردووە و گواستوونیانەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لە ورمێ. ناسنامەی ٥ کەس لەم کەسانە بریتین لە عهزیمهناسری، كهژاڵ ئهمینی، ئەنوەر مەلێکی، کەمال عەباسیوەند و شهمزین محهممهدی.