تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردان (٢٨ی مەی) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئیرەج ڕەحیمزادە چالاکی مەدەنیی شاری مەریوان و دەستبەسەریان کردووە و گواستوونیانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنەکەی بەدەست نەهاتووە.

ناوبراو پێشتر لە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٧ (١٨ی فێبریەی ٢٠١٩) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرا و دوای چەند حەفتە لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. ئەم چالاکە مەدەنییە لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژی حکوومەت» حوکمی ٣ مانگ و ڕۆژێک بەندکرانی بەسەردا سەپا.