ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵان (٩ی ئاوریل) کۆڵبەرێک بە ناوی سالار ئەحمەدی لە ناوچەی سنووریی چیای قەندیل لە نێوان سەردەشت و هەرێمی کوردستاندا کەوتە بەر دەسڕێژی گوللەی دۆشکەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و کوژرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵان (٩ی ئاوریل) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە دیوی هەرێمی کوردستانی چیای قەندیلدا بە دۆشکە دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی سالار ئەحمەدی گیانی لە دەست داوە.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی شاری قەڵادزێی هەرێمی کوردستان. سالار ئەحمەدی خەڵکی «نەڵاس»ی سەر بە شارۆچکەی ڕەبەتی سەردەشت بوو.

لە سەرەتای گوڵانەوە (٢٠ی ئاوریل) تا ئێستا پێنج کۆڵبەر بە ناوەکانی شوانە ئەحمەدپوور، هێمن ئەحمەدی، جەلال سوهرابی، عەتا ڕوستەمپوور و سالار ئەحمەدی لە ناوچە سنوورییەکانی بانە، سەقز و سەردەشتدا بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کوژراون.