بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕ (١٦ی جولای) دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «لەج»ی مەهاباد بە ناوەکانی ئەمیر بابوولی و تاهیر کەتانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هیچ زانیارییەک لەسەر تۆمەتی سەر ئەم کەسانە بەردەست نەکەوتووە.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ناوەڕاستی پووشپەڕەوە (سەرەتای جولای) تا ئێستا لانیکەم ٢ مامۆستای ئایینی و ٢٣ هاووڵاتیی کوردی دیکە لە شارەکانی پیرانشار، شنۆ، مەهاباد و بانە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون. لە کۆی ئەم کەسانە ٢ کەسیان لە بانە بە دانانی بارمتە ئازاد کراون بەڵام هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ٢٣ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی تر بەردەست نەکەوتووە.