بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕێبەندان (٢٣ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هونەرمەندی کورد شاهۆ حسەینی لە شاری پاوەی پارێزگای کرماشان و بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی ئەم هونەرمەندەیان دەستبەسەر کردووە.

شاهۆ حسەینی دوو ڕۆژ لەمەوپێش بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە سەرهەڵدانی سەرانسەریی خەڵک، کلیپێکی بە ناوی «بێلاچاو» بڵاو کردبووەوە.

هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هونەرمەندە بەردەست نەکەوتووە.