تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕ (١٨ی جولای) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی بەیان فەرەجوڵڵاهی و بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

لە چەند حەفتەی ڕابردوو و لە سەروبەندی ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینیدا، شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە شارە جیاوازەکانی کوردستاندا دەستی پێ کردووە.