سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی ئارشیڤ - KHRN
مانگرتنی هێمایینی سەکینە پەروانە بۆ یادی لەدایکبوونی عەلی موزەفەری لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی
ئەمڕۆ هەینی ١٤ی گوڵان (٣ی مەی) زیندانیی سیاسیی کورد سەکینە پەروانە لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی عەلی موزەفەریدا، منداڵی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی شاری قووچانی خوراسانی ڕەزەوی کە لە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا گیانی بەخت کرد، لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤینی تاران بە شێوەی هێمایین و بۆ ماوەی ڕۆژێک مانی لە خواردن گرت. عەلی موزەفەری، هاووڵاتیی کوردی ١٧ ساڵانی خەڵکی قووچان، ڕۆژی ٣١ی خەرمانانی ١٤٠١ (٢١ی سێپتامبەری...
زیاترلە پیرانشار شەش هاووڵاتیی کورد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزا ڕەوانەی زیندان کران
ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گوڵان (٢٤ی ئاوریل) ٦ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی ئێحسان گوڵابی، ئارام خالیدینەسەب، عەلیڕەزا محەممەدیی ئەرشەد، ئیسماعیل تەجەللا، هیوا مەحموودی و محەممەد (دیاکۆ) ئیبراهیمی کە لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا لەم شارە دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کران. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی...
زیاترمەتین حەسەنی، برینداری چاوی خۆپیشاندانەکانی گەڵاڕێزانی ٩٨، بانگهێشتی بەردەم دادگای بۆکان کرا
مەتین حەسەنی، برینداری چاوی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڵاڕێزانی ١٣٩٨ (٢٠١٩)ی بۆکان، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» بانگهێشتی بەردەم لقی یەکەمی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی بۆکان کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە بانگهێشتنامەیەکدا کە ڕۆژی ٣٠ی خاکەلێوە (١٨ی ئاوریل) دەرکراوە، داوا لەم هاووڵاتییە کوردە کراوە لە ماوەی ٥ ڕۆژ دوای بانگهێشتنامەکەدا سەردانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی بۆکان بکات. مەتین حەسەنیی ٢٣...
زیاتردەرکردنی سزای پێنج ساڵ بەندکران لە مەنفادا بۆ هونەرمەندی کورد سامان یاسین
دوای تێپەڕینی ساڵێک و حەوت مانگ لە دەستبەسەرکردنی سامان یاسین، هونەرمەندی کوردی خەڵکی کرماشان کە لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە تاراندا دەستبەسەر کرا، دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران سزای ٥ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ زیندانی شەهربابەکی پارێزگای کرمانی بەسەردا سەپاند. ئەم هونەرمەندە پێشتر بە تۆمەتی «موحارەبە» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو بەڵام دیوانی باڵای ئێران لەبەر ناتەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، سزاکەی هەڵوەشاندەوە و دۆسیەکەی بۆ...
زیاترنادیاربوونی چارەنووسی کەمال لوتفی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، دوای تێپەڕینی دە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا
سەرەڕای تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. ئەم هاووڵاتییە کوردە بەم دواییانە لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی دێولانەوە بە گشتی سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کەمال لوتفی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوە (٩ی ئاوریل) دوای بانگهێشتکران...
زیاتردەستبەسەرکردنی کاتیی خەدیجە مێهدیپوور، زیندانیی سیاسیی پێشووی کورد لە لایەن پۆلیسی ئیرشادەوە لە تاران
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خاکەلێوە (١٦ی ئاوریل) خەدیجە مێهدیپوور، خەڵکی شاری ئەیوانی پارێزگای ئیلام و دانیشتووی تاران، لە وێستگەیەکی میترۆی ئەم شارەدا و لەبەر ڕەچاونەکردنی حیجابی ئیسلامی، لە لایەن پۆلیسی ئیرشادەوە دەستبەسەر و دوای چەند کاتژمێر ئازاد کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە سیاسییە پێشووە لە کاتی چوونەدەرەوە لە وێستگەی میترۆی «نەبەرد»ی تاران بە هۆی لەبەرکردنی جلوبەرگی دڵخوازەوە لە لایەن...
زیاترداخستنی کتێبفرۆشیی «ژیرا» و ژمارەیەک یەکەی پیشەیی دیکە لە سنە بە هۆی «ڕەچاونەکردنی حیجابی ئیسلامی»یەوە
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خاکەلێوە (١٦ی ئاوریل) کتێبفرۆشیی «ژیرا»ی شاری سنە لە لایەن ئیدارەی چاودێریکردنی شوێنە گشتییەکانی شاری سنەوە (ئەماکن) بە بیانووی «ڕەچاونەکردنی حیجابی ئیسلامی» داخرا. ژینا مودەڕیس گورجی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و چالاکی بواری ژنان، خاوەنی ئەم کتێبخانەیە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی خاکەلێوە (١٥ی ئاوریل) ئیدارەی چاودێریکردنی شوێنە گشتییەکانی شاری سنە (ئەماکن) نامەیەکیان بۆ ژینا مودەڕیس گورجی...
زیاترلە کرماشان بەهمەن نادری سزای شەش مانگ بەندکران و سزای پارەی بەسەردا سەپا
بەهمەن نادری، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان کە لە سەروبەندی ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لەم شارەدا دەستبەسەر و دوای حەفتەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشانەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ٦ مانگ بەندکران و ٨ میلیۆن تمەن سزای پارەی بەسەردا سەپاوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە...
زیاتر