تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە شەوی ١٠ سەرماوەز / ١٢.٠١، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان، دوو کاسبکاری کورد بەناوەکانی “مێهدی یوسفی” و “یەعقوب ڕەزایی” کوژران.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ٧ گولـلە بەر مێهدی یوسفی کەوتووە و برینداربووە، پاشان گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی “بوعەلی سینا”ی مەریوان و لەوێ بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە گیانی لە دەستداوە. ناوبراو باوکی منداڵێکی ساوا بووە.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کۆی کردوونەتەوە، لە سەرەتای مانگی سەرماوەزەوە بۆ ئێستا لانیکەم کاسبکارێک بە تەقەی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە و دوو کۆڵبەر و کاسبکاری دیکەش برینداربوون. هەروەها کۆڵبەرێکی دیکەش لە ناوچە سنوورییەکان هەورامان تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لە دەستداوە.