بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گوڵان (٢١ی ئاوریل) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی میاندواو بە ناوی جەمال مەردانی کە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کرمان جێبەجێ کرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی ٣١ی خاکەلێوە (١٩ی ئاوریل) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گوڵان (٢١ی ئاوریل) لە سێدارە دراوە.

جەمال مەردانی، ٥٤ ساڵان، باوکی ٤ منداڵ و خەڵکی گوندی «گۆگجەلوو»ی شاری میاندواو بوو و نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو.