به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌شه‌ممه(١٤ی مارس)، سزای له سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی تۆمه‌تبار به كوشتنی به ئه‌نقه‌ست به ناوی ناسر وه‌لیزاده له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ‌دا جێبه‌جێ كرا. ناوبراو ڕۆژی رابردوو بۆ جێبه‌جێكردنی سزاکەی ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كرابوو.
ناسر وه‌لیزاده ته‌مه‌ن ٣٣ساڵان و خه‌ڵكی بۆكانه كه له ساڵی ١٣٩٣دا به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای له سێداره‌دان (قه‌ساسی نه‌فس)ی بەسەردا سەپابوو.