تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ ١٠ی گه‌لاوێژ، لانیكه‌م سێ به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام به ناوه‌كانی سپێهر به‌یگزاده، ئه‌سكه‌نده‌ر(فامیله‌كه‌ی نادیاره) و حه‌مزه (فامیله‌كه‌ی نادیاره)، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانیان له خه‌وتنگای ٤ی زیندانی ناوه‌ندی ورمێوه ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كران.
ئه‌م سێ به‌ندكراوه پێشتر به تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار له گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌كان سزای ئێعدام‌یان به سه‌ردا سه‌پاوە.