تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە نیوەڕۆی دووشەممە ٢٩ی سەرماوەز دوو زیندانیی مەحکووم بە قەساس (ئێعدام) لە زیندانی ئیلام، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی بۆ ژووری تاکەکەسی کراون.

پەیمان مەلێکی هاووڵاتیی خەڵکی زەڕینئاوای پارێزگای ئیلام لە نزیکەی ٦ ساڵ لەمەوپێشەوە و شوهرام داڵوەند هاووڵاتیی خەڵکی دێلوڕانی پارێزگای ئیلام لە ٩ ساڵ لەمەوپێشەوە بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» لە زینداندان.