بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی جۆزەردان (٨ی ژوەن) ژنێکی زیندانی بە ناوی پەروین مووسەوی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراوە.

بەرپرسانی زیندان بەم ژنە زیندانییەیان ڕاگەیاندووە کە سەعات ٢٤ی ئەمشەو لە سێدارە دەدرێت.

پەروین مووسەوی، هاووڵاتیی ٥٣ ساڵانی تورکی خەڵکی ورمێ، نزیکەی ٣ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرا و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا.