تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژ (٩ی ئاگۆست) سزای لەسێدارەدانی لانیکەم زیندانییەک بە ناوی ئەحەد هاشمی، خەڵکی شاری هەرسینی پارێزگای کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کراوە.

ئەم بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە ١٦ی گەلاوێژ (٧ی ئاگۆست) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو.

ئەحەد هاشمی نزیکەی ٧ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی هەمەدانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر نەزەری سزای لەسێدارەانی بۆ دەرچووبوو.