کرماشان ئارشیڤ - KHRN
سەلمان ئولفەتی لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای کرماشاندا مانی لە خواردن گرت
سەلمان ئولفەتی، مامۆستای خانەنشین و چالاکی مەدەنیی خەڵکی گیەڵان کە لە ١٤ ڕۆژ لەمەوپێشەوە لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە، لە دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییە لە کرماشاندا مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هاوکات کاناڵی تێلێگرامیی «خرداندیشان زاگرس» که سەلمان ئولفەتی بەڕێوەبەری بووە، لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە داخراوە. ئەم چالاکە مەدەنییە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا...
زیاترلە گیەڵان هاووڵاتییەک بە هۆی تەقەمەنیی سەربازییەوە گیانی لە دەست دا
ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گوڵان (٢١ی ئاوریل) هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەختەر خانم مورادی، خەڵکی گوندی «گۆڕسفید»ی شاری گەیڵانی کرماشان کە بە هۆی تەقینەوەی کۆمەڵێک تەقەمەنیی پاشماوەی شەڕی ئێران و ئێراقەوە بریندار ببوو، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاووڵاتییە کوردە کە ئاسنەکۆنەی کۆ دەکردەوە، ڕۆژی شەممە ١ی گوڵان (٢٠ی ئاوریل) بە هۆی تەقینەوەی...
زیاتردەرکردنی سزای پێنج ساڵ بەندکران لە مەنفادا بۆ هونەرمەندی کورد سامان یاسین
دوای تێپەڕینی ساڵێک و حەوت مانگ لە دەستبەسەرکردنی سامان یاسین، هونەرمەندی کوردی خەڵکی کرماشان کە لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە تاراندا دەستبەسەر کرا، دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران سزای ٥ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ زیندانی شەهربابەکی پارێزگای کرمانی بەسەردا سەپاند. ئەم هونەرمەندە پێشتر بە تۆمەتی «موحارەبە» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو بەڵام دیوانی باڵای ئێران لەبەر ناتەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، سزاکەی هەڵوەشاندەوە و دۆسیەکەی بۆ...
زیاترلە کرماشان بەهمەن نادری سزای شەش مانگ بەندکران و سزای پارەی بەسەردا سەپا
بەهمەن نادری، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان کە لە سەروبەندی ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لەم شارەدا دەستبەسەر و دوای حەفتەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشانەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ٦ مانگ بەندکران و ٨ میلیۆن تمەن سزای پارەی بەسەردا سەپاوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە...
زیاتربرینداربوونی دوو لاوی کورد بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بە هۆی بڵاوکردنەوەی گۆرانی و شادیکردنەوە لە پارکێکی کرماشاندا
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خاکەلێوە (٢١ی مارس) هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر گرووپێک لاو کە لە پارکی ڕۆژهەڵاتدا لە نزیک ناوچەی مێژوویی تاقەوسانی کرماشان لە گەڕەکی زەفەر گۆرانیان دانابوو و شادی و هەڵپەڕکێیان دەکرد. لە ئەنجامی ئەم هێرش و دەسڕێژەدا دوو لاوی کورد بە ناوەکانی محەممەد ئەحمەدیان و ئارمان بەسیری لە لای قاچەوە پێکران و بە سەختی بریندار بوون. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی...
زیاترسەرەڕای ڕێگریکردنی دامودەزگا ئەمنییەکان و تێکدانی هێڵەکانی ئینتەرنێت، ڕێوڕەسمی نەورۆز بە ئامادەبوونی هەزاران کەس لە گێلان بەڕێوە چوو
دوابەدوای بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک لە لایەن ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگیی شاری گێلانی کرماشانەوە بۆ بەڕێوەبردنی جێژنی گەورەی نەورۆز لە ڕۆژی ٢ی خاکەلێوەدا (٢١ی مارس)، دامودەزگا ئەمنییەکان لەم ڕۆژانەی دواییدا گوشاریان خستبووە سەر ئەو چالاکانە و داوایان کردبوو ڕێوڕەسمەکە هەڵبوەشێتەوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوونە سەر شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە و هەموو پلاکارد و لافیتە و کەرەستەکانی...
زیاترکوژرانی ژنێکی لاو و ئەندامانی بنەماڵەی بە دەستی هاوسەرەکەی لە کرماشان
ئێوارەی ٢٤ی ڕەشەمە (١٤ی مارس) ژنێکی لاو لە لایەن هاوسەرەکەیەوە لە گەڕەکێکی شاری کرماشان بە دەسڕێژی گوللە کوژرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ژنە ناوی مەریەم ڕەزمجوو و ڕێزیدەنتی ڕادیۆئێنکۆلۆژیی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان بووە. لەم دەسڕێژەدا دایک و براکەیشی کوژراون و بکوژەکەیش دوای چەند کاتژمێرێک دەستبەسەر کراوە. ڕۆژی ٢٠ی ڕەشەمەیش (١٠ی مارس) ژنێکی لاو بە ناوی زیبا سەیاد، ٢٧ ساڵان...
زیاترجەبار وەیسی، کۆڵبەری بریندار، لە نەخۆشخانەی کرماشان گیانی لە دەست دا
جەبار وەیسی، کۆڵبەری ٣٠ ساڵانی خەڵکی سەلاسی باوەجانیی کرماشان کە ئێوارەی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانڤییە) لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود کەوتبووە بەر دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی ڕێبەندان (٣١ی ژانڤییە) ئەم کۆڵبەرە کە لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی...
زیاتربەهمەن نادری دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای کرماشان بۆ ماوەی چەند کاتژمێر دەستبەسەر کرا
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندان (٢٨ی ژانڤییە) بەهمەن نادری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان، دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە بۆ ماوەی چەند کاتژمێر دەستبەسەر و دواتر بە بارمتە ئازاد کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندان (٢٨ی ژانڤییە) بەهمەن نادری بانگهێشتی بەردەم دادسەرای گشتی و شۆڕشی کرماشان کراوە و تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» لە ڕێگای...
زیاتر