بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٧ی سەرماوەز (٨ی دیسامبەر) سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی سەولەت تەوسەن، جانعەلی نەدیمی و عەلی شاهین‌نژاد کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم سێ زیندانییە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرابوون و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سێدارە دران.

عەلی شاهین‌نژاد، ٣٩ ساڵان و خەڵکی گوندی «پسان»ی ورمێ، سەولەت تەوسەن، ٤٠ ساڵان و خەڵکی گوندی «قشڵاق تەرزلوو»ی ورمێ و جانعەلی نەدیمی، ٦٢ ساڵان و خەڵکی گوندی «پیرانجۆق»ی ورمێ، لە چەند ساڵی ڕابردوو و لە سێ دۆسیەی جیاوازدا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوون و سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو.