تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، ١ی پووشپەڕی ٢٧١٩: لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەر كردنی هاووڵاتیانی کورد لە شارستانی ماکۆ، چوار هاووڵاتی تر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بازرگان دەستبەسەر کران.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژێکدا دەگەڵ تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، ناسنامەی دوو کەس لەو گیراوانە بە ناوەکانی، حەسەن عەجەمی، تەمەن ٢٤ ساڵە و مەحموود شوشی، تەمەن ساڵە، پشت راست کردەوە.
حەسەن عەجەمی پێش دەستبەسەری لە لایەن ستادی هەواڵی ئیدارەی ئیتلاعاتی ماکۆ بە شێوەی تەلەفوونی بانگهێشت کرا بوو، بەڵام بە هۆی نایاسایی بوونی ئەو بانگهێشتە، ئەو سەردانی ئەو شۆێنە ئەمنیەتییەی نەکردبوو.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان پێشتر لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندبوو کە لە سەرەتای جۆزەردانی ئەمساڵ دوابەدوای تێکهەڵچوون نێوان سپای پاسداران و حیزبێکی کوردی لە چاڵدران و کوژرانی فەرماندەیێکی سپای ئەو ناوچەیە، رێکخراوەی ئیتلاعاتی سپا و ئیدارەی ئیتلاعات دەستیان بە دەستبەسەری بەرفراوانی هاووڵاتیان کورد لە شارەکانی چاڵدران، شووت و بازرگان کردووە.

“ئەحمەد سەبزی” خەڵکی شاری بازرگان، “محەممەد سەلیمی بەکری” خەڵکی شووت، “بێهزاد خالیدی”، “رەسووڵ خالیدی”، “سەججاد رۆستەمی” و “محەمەد حوسێن سەڕباز” لەو گیراوانەن