تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی کوردستان، ٥ی پووشپەڕی ٢٧١٩: محەممەد ئەمین کەنعانی هاووڵاتی کوردی خەڵکی ئاوایی “تەخته‌” لە دەوەری شاری سنە کە ڕەزبەری ساڵی پار دوای بانگهێشت کردنی بۆ ستادی هەواڵیی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەر کرا و پاش ١٠٠ رۆژ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرابوو، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە تاوانی هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی بە پێنج ساڵ زیندانی هەڵاواسراو مەحکووم بوو.

خولی دادگای ئەو هاووڵاتییە کوردە ١٠ی گوڵانی ئەوساڵ لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بەڕێوەچوو و حوکمی دەرکراو لە چەند رۆژی رابردوودا پێی راگەیەندراوە.