شەش هاووڵاتی کوردی دانیشتووی ئاوایی”سلێن”ی هەورامان لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی مەریوان بە تۆمهتی هاوکاریکردن لهگهڵ پاڕتێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورد بە سێ مانگ تا چوار ساڵ زیندانی مهحكووم كران. تەواوی ئەو کەسانە ساڵی رابردوو دەسبەسەر کرابوون و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد كرا بوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مەریوان لەو بارەوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت:« لە چەند رۆژی رابردوو دانیشتنی دادگای کردنی حەمید ئەحمەدی، برهان ئەدوایی، عەبدوڵڵا ئەدوایی، فەردین ئەدوایی، ئەنسار ئەدوایی و ئارام ئەدوایی بە تۆمهتی هاوکاریکردن پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک)بە بێ مافی ههبوونی پارێزەر له دادگای شۆڕشی ئیسلامی مەریوان بەرێوەچوو و بەدوای دادگایدا به پێی رێزی سهرهوه به سزای ۴ ساڵ، ۱ساڵ، ۱ ساڵ، ۶ مانگ، ۶ مانگ و ۳ مانگ بهندكران مهحكووم كراون.
دوای پێشكهش كردنی داوای پێداچوونەوەی ئەو هاووڵاتیانە بۆ سزاكانیان ،دۆسیەكه بۆ دادگای پێداچوونەوەی سنە ناردراوە.
شایانی باسە کە لە مانگەکانی سەرماوەز و بەفرانباری ساڵی رابردوو لانیکەم ۸ هاوڵاتی دانیشتووی سلێن سهر به شاری سەوڵاوا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان و ڕێکخراوەی ئیتلاعاتی سپای پاسداڕان دەسبەسەر و پاش چەند حەفتە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد كرابوون.
دانیشتوانی گوندی سلێن کە لە داوێنی کۆساڵان هەڵکەوتوون هەموو ساڵێ بە بیانووی هەبوونی هێزەکانی پاڕتەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ هاوکاریکردن دەخرێنە ژێر زەخت و گوشار.یەکێ لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەو کەسانە کە بۆخۆشی تەجرووبەی گیران و لێکۆڵینەوەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەبووه پێشتر لە وتووێژێکدا لهگهڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان وتبووی كه لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی دواییدا لانیکەم ۱۲ کەس لە دانیشتوانی گوندی سلێن بە تۆمهتی هاوشێوە دەسبەسەر و لە بابەت پەیوەندی لهگهڵ پارته كوردییهكان خراونەتە ژێر لێپرسینەوە. بە وتەی ئهم سهرچاوه هەمووی ئەو کەسانە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر و پاشان تەحویلی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان و سنە دراون.
شەش هاووڵاتی کورد به زیندان مهحكووم كران
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە