حوسێن کەمانگەر چالاکوانی کورد کە لە ١٥ی بەفرانباری ساڵی رابردوو لە دهسبهسهرگهی ئیدارەی ئیتلاعات راگیراوە، رۆژی رابردوو توانی دوای شەس مانگ بێ هەواڵی لهگهڵ بنەماڵەكهی پەیوەندییهکی تەلەفوونی هەبێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری کامیاران وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت « دوایین پهیوهندی تهلهفونی حوسێن كهمانگهر لە ۱۷ی بەفرانباری/06.02.2019 ساڵی ڕابردوو بووه، لهو ماوهیه بهدواوهوه بنەماڵەی هیچ ئاگاداریان لە باروودۆخی ئەو نەبووه و هەر ئهوهیش نێگهرانی بنهماڵهی لهگهڵ خۆی بهدوا هێنا بوو.»
حوسێن کەمانگەر لەو پەیوەندییەدا هەواڵی راگواستنی لە دهسبهسهرگهی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ کامیاران و ئەگەری بەرێوەچوونی دانیشتنی دادگایەکەی لە حەفتەی داهاتوو ڕاگهیاندووه. ئەو هەروەها لەو پەیوەندیبە تەلەفوونێدا وتوویهتی کە کۆتایی بە مانگرتن لە خواردنی هێناوە. ئهم چالاكه كورده پێشتر راگەیەندرابوو کە ئەو بۆ نارەزایەتی دەربڕین بە بەردەوامی دەسبەسەرکرانی و زەخت و گوشار خستنە سەری مانی له خواردن گرتووه، بەو شێوە ئەو سێ حەفتە لە مانگرتندابوو.
لە چەند رۆژی رابردوو و بە تایبەتی لە رۆژی دووشەممەی ئەو حەفتەیە ئەندامانی تۆرە کۆمەڵایەتی تویتێرلە کردەوەیەکی بە کۆمەڵی تووفانی تویتەری وێڕایپشتیوانی لەحوسێن کەمانگەر خوازیار ئاگاداری لە باروودوخی ئەو ئازاد کردنی بوون.
حوسێن کەمانگەر دوایی شهش مانگ لهگهڵ بنەماڵەكهی پهیوهندی تهلهفونی كرد
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە