عەلی سەعیدی هاووڵاتی کورد پاش دوو هەفتە لێپێچینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە گواسترایەوە.
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی ئاوایی حوسەینیەی ناوچەی سۆمای برادۆستی ورمێ، رۆژی ٢٠ گەلاوێژی ١٣٩٨ی هەتاوی/ ٢٠١٩.٠٨.١١ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و پاش دوو هەفتە لێپێچینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی هەمان شار گواسترایەوە.
تۆمەتی ئەم هاووڵاتییە کوردە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە كوردییهكان دژبهری كۆماری ئێسلامی ئێران راگەێنراوە.
عەلی سەعیدی ئێستا لە بەندی ٣-٤ لەگەڵ زیندانیانی ئاساییدا بەند کراوە.
بە پێی ئەو ئامارانەی لەلایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاو كراوهتهوه، تەنیا لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا لانیکەم ٢٣ هاووڵاتی و چالاکی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە شارەکانی مەریوان، کامیاران، سنە، دیواندەرە، تاران، سەرپێڵی زەهاو و ورمێ… دەستبەسەر کراون.
عەلی سەعیدی بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گواسترایەوە
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە