به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، شه‌وی دووشه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، كۆڵبه‌رێكی كورد به‌ناوی “ئه‌رسه‌لان ناتوش” له ناوچه‌ی سنووریی جه‌رمێی ورمێ، سه‌ر به پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، كه‌وته به‌ر دەسرێژی گولله‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور و دوای ئه‌وه‌ی بریندار بووە له لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوەندیی ئه‌م شاره كراوە.
ئه‌م كۆڵبه‌ره کە خه‌ڵكی گوندی «زنگولان»ی ناوچه‌ی ته‌ڕگەوەری ورمێیە، له حاڵێكدا كه لاقی به‌ر گولله کەوتبوو، ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌م به‌ندیخانه‌دایه.
ده‌وترێ ئه‌م كۆڵبه‌ره له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ربووندا هیچ جۆره بارێكی پێ نه‌بووه و “هاتوچۆی نایاسایی له سنوورەوە” وەک تۆمەتەکەی ڕاگه‌یەنراوه.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له لایه‌ن تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانه‌وه كۆ كراوه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تای مانگی جۆزه‌ردانەوە تا ئێستا حه‌وت كۆڵبه‌ر و كاسبكاری سه‌رسنوور به‌ناوه‌كانی “قادر یادسار، ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌دی، موحسین ده‌روێشزاده، ئیبراهیم جۆردیزەج، سه‌جاد دالایی میلان و عومه‌ر مه‌سڵه‌حه‌تی”، بە هۆی ته‌قه و دەسڕێژی ڕاسته‌وخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران و توركیاوە، له‌ناوچه سنوورییەکانی ئێران كوژراون و ده كه‌سی دیکەش بریندار بوون. هه‌روه‌ها له مانگی ڕابردوویشدا (گوڵان) لانیكه‌م ٥ كۆڵبه‌ر و كاسبكارێک بە هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چەکدارەكانی ئیران و توركیاوە بوونه‌ته قوربانی و گیانیان لە دەست داوە.
ورمێ؛ کۆڵبەرێک لە دوای برینداربوون ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره كراوه

حوجەت هەواسیزادە لە کەرەج لە سێدارە درا
سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی کووهدەشت بە ناوی حوجەت هەواسیزادە کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـ ١٤٠٣ی هەتاوی
ڕاپپۆرتی ساڵی ١٤٠٣ کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای مردنی ئیبراهیم ڕەییسی، سەرکۆماری پێشووی ئێران و لە ئەندامانی «لیژنەی مەرگ» بۆ بەکۆمەڵکوشتنی زیندانیانی سیاسی لە هاوینی...
زیاتر بخوێنەوەبەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئازەربایجان و کوردستان: بەرەنگاری شەڕنانەوەکانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ ببینەوە
ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (١٨ی مارسی ٢٠٢٥) ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی نەورۆزەوە لە لایەن هاووڵاتیانی کوردی ورمێوە لەم شارەدا بەڕێوە چوو. لەم ڕێوڕەسمەدا دەیان هەزار...
زیاتر بخوێنەوە