به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌تۆته‌ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، شه‌وی ڕابردوو ٤ی جۆزه‌ردان، ده‌سته‌یه‌ك كۆڵبه‌ر له‌مه‌ودایه‌كی نزیكه‌وه‌و به‌بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوه‌خت كه‌وتوونه‌ته به‌ر ده‌سڕێژی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له‌ناوچه‌ی هه‌نگه‌ژاڵی سنووری بانه‌و له‌ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێك به‌ناوی فه‌ره‌یدوون ناسری كوژراوە و لانیكه‌م پێنج كۆڵبه‌ری دیكه‌یش بریندار بوون.
فه‌رەیدوون ناسری خه‌ڵكی بۆكان و باوكی منداڵێك بوو، هیشتا هیچ زانیارییه‌ك لەسەر ناسنامه‌ی كۆڵبه‌ره برینداره‌كان به‌رده‌ست نه‌كه‌وتووه.
شه‌وی ڕابردوو دوای گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌م كۆڵبه‌ره‌و خه‌واندنی كۆڵبه‌رانی بریندار له‌نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبیی بانه، ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سانی نزیكی ئەم کۆڵبەرانە له‌به‌ردەم نه‌خۆشخانه‌كه‌كۆ بوونه‌وه.