به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی گه‌لاوێژ هێزەکانی پاسەوانی سنوور له ناوچه‌ی سنووریی «هه‌نگه‌ژاڵ»ی شاری بانه له پارێزگای كوردستان، به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ده‌ستڕێژیان له ده‌سته‌یه‌ك كۆڵبه‌ر كردووه كه له‌ئه‌نجامدا دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی خه‌لیل خالیدی و فه‌ره‌یدوون موحه‌ممه‌دزاده بریندار بوون.
ئه‌م دوو كۆڵبه‌ره بۆ ده‌رمانكردن ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبیی بانه كراون.