بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەرمانان لە ناوچەی «کانی سێو»ی بانە دەستەیەک کۆڵبەر کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزەکانی پاسەوانی سنوور و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی ٣٢ ساڵان بە ناوی ڕەسوول کەریمی گیانی لەدەست دا.

پێشتر و لە ڕێکەوتی ١٧ی خەرمانانیشدا هاووڵاتییەک بە ناوی سیروان گوڵزاری لە حاڵێکدا کە هیچ کاڵایەکی پێ نەبوو، لە ناوچەی سنووریی «قوڵقوڵە»ی مەریوان کەوتە بەر تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان و کوژرا.