تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خاکەلێوە (١٩ی ئاوریل) کۆڵبەری کورد ئارش نووری دوای چەند کاتژمێر مانەوە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان، بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە. ناوبراو دەمەوبەیانی هەمان ڕۆژ بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود بە قورسی بریندار ببوو.

ئارش نووری ٣٠ ساڵان، خێزاندار و دانیشتووی جوانڕۆ بوو.

تەنها لە دوو ڕۆژدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی سلێمان ئیبراهیمزادە و ئارش نووری بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت و نەوسوود کوژراون. هەروەها لە یەک حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ١٦ کۆڵبەری تر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود و بانە بریندار بوون.