کوشتنی سیستماتیکی کۆڵبەران و کاسبکارانی سەرسنوور ئارشیڤ - KHRN

کوژرانی کاسبکاری کورد کاوان ئەمجەدی‌نیا بە دەسڕێژی هێزە ئینتیزامییەکان لە سەردەشت

ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەشەمە (٢٧ی فێبرییە) هێزە ئینتیزامییەکان لە گوندی «ساوان»ی شاری سەردەشت دەسڕێژیان لە ئۆتۆمبیلێک کردووە کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کاسبکارێکی کورد بە ناوی کاوان ئەمجەدی‌نیا کوژراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی ناو خاڵی پشکنینی گوندی «ساوان»ی سەردەشت لە کاتێکدا کەوتوونەتە دوای ئۆتۆمبیلی کاوان ئەمجەدی‌نیا و پاشان دەسڕێژیان لێ کردووە کە ئۆتۆمبیلەکە هەڵگری هیچ کاڵایەکی بیانی نەبووە. لە...

زیاتر

کوژرانی کاسبکارێکی کورد بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٩ی خاکەلێوە (١٨ی ئاوریل) کاسبکارێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی یەعقووب عەباسی لە ناوچە سنوورییەکانی بانە کەوتووەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و کوژراوە. دەوترێت هێزە سنوورپارێزەکان دەسڕێژیان لە گرووپێک کاسبکار لە سنووری «ئاڵۆت»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان کردووە کە لە ئەنجامدا یەعقووب عەباسی بە قورسی بریندار ببوو. ئەم کاسبکارە دەبرێتە ناوەندێکی پزیشکیی شاری ورمێ بەڵام...

زیاتر
شوبات 11, 2023

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە سەردەشت

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ڕابردوو ٢١ی ڕێبەندان (١٠ی فێبرییە) کۆڵبەرێک بە ناوی حسەین محەممەدی لە ناوچەی سنووریی «نۆکان»ی سەردەشت لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان کوژراوە. ئەم کۆڵبەرە ٥٠ ساڵانەیە باوکی دوو منداڵ و خەڵکی شاری ڕەبەت بوو.

زیاتر
ئه‌یلول 5, 2022

برینداربوونی لانیکەم ٩ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە سەردەشت، بانە و نەوسوود

لە ماوەی ٤ ڕۆژی ڕابردوودا ٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت، بانە و نەوسوود لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان لە ئەنجامی تەقە و دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکاندا بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانان (٤ی سێپتامبر) لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە کۆڵبەران لە سێ ناوچەی سنووریی نەوسوودی پارێزگای کرماشان، کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ئێقباڵ...

زیاتر
ئاب 20, 2022

بەردەوامبوونی کوشتنی سیستماتیکی کۆڵبەران؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو ٢٨ی گەلاوێژ (١٩ی ئاگۆست) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ڕەحیم محەممەدی کوژراوە. دەوترێت هێزە سنوورپارێزەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودای نزیکەوە تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و گوللەیەک بەر دڵی کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە. ڕەحیم محەممەدی...

زیاتر
نیسان 24, 2022

برینداربوونی لانیکەم ٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود

تەنها لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان بە تەقە و دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و بەربوونەوە لە بەرزاییەوە لە ئەنجامی ڕاوەدووناندا، بریندار بوون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی پێنجشەممە ١ی گوڵان (٢١ی ئاوریل) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود بە چەکی ساچمەزەن تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی دانا...

زیاتر
ئازار 26, 2022

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٥ی خاکەلێوە (٢٥ی مارس) گرووپێک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «سەیرانبەند»ی بانەی پارێزگای کوردستان کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانەوە و بە هۆی ئەم دەسڕێژەوە کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی ڕوستەم خزری کوژراوە. تەرمی ئەم کۆڵبەرە لە لایەن ژمارەیەک لە کۆڵبەرانەوە گوازراوەتەوە بۆ ناوەندێکی پزیشکیی شاری سلێمانیی هەرێمی کوردستان. روستەم خزری ٢٥ ساڵان و خەڵکی شنۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا...

زیاتر