شەوی ڕابردوو ٢٨ی گەڵاڕێزان (١٩ی نۆڤامبەر) کۆڵبەرێک بە ناوی قەسیم کەریمی بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییە سنوورییەکانی شاری ورمێوە گیانی لە دەست داوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرە شەوی ڕابردوو لە ڕێگای کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی ورمێ بە هۆی بۆرانەوە لە بەرزاییەکانی ئەم ناوچەیەوە داکەوتووە و گیانی لە دەست داوە.

قەسیم کەریمی، ٢٣ ساڵان، باوکی ٢ منداڵ و خەڵکی گوندی «فیرۆزیان»ی ناوچەی سۆمابرادۆستی ورمێ بوو.