ڕۆژی ڕابردوو ٢١ی سەرماوەز (١٢ی دیسامبەر) حەبیب ڕەزایی، کۆڵبەری ٥٢ ساڵانی خەڵکی جوانڕۆ، دوای ١٧ ڕۆژ مانەوە لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشاندا، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرە کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی ٥ی سەرماوەز (٢٦ی نۆڤامبەر) لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە ناوچەی سنووریی نەوسوود کەوتبووە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و دوای پێکرانی بڕبڕەی پشتی بە گوللەیەک، بە سەختی بریندار ببوو.

ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ڕابردوو دوای ١٧ ڕۆژ مانەوە لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشاندا، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.