تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی ساچمەی هێزە سنوورپارێزەکان کە لە ئەنجامدا لانیکەم ٣ کۆڵبەر بە ناوەکانی هادی مەنسووری، پارسا زولفەقاری و بورهان ڕەحیمی بریندار بوون.

ئەم سێ کۆڵبەرەی خەڵکی ڕوانسەر گوللەی ساچمە بەر قاچیان کەوتووە و بریندار بوون.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا ناوچە سنوورییەکانی بانەی پارێزگای کوردستان و نەوسوودی پارێزگای کرماشان بە ڕیز بە ١٤ و ٦ حاڵەتی کوشتنی کۆڵبەرانەوە کوشندەترین شوێن بۆ کۆڵبەران بوون.