بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی گەڵاڕێزان، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی ئاروین شەوکەتی لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانەی پارێزگای کوردستان بە تەقینەوەی مین بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە ١٨ ساڵەیە کە خەڵکی شارۆچکەی ساحێبی سەر بە شاری سەقزە، بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراوە.