تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی ڕۆژی ڕابردوو ١٧ی ڕێبەندان / ٠٢.٠٦، “گۆران قوربانی“، چالاکوانی مەدەنی و یەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان دەستبەسەرو بە سزای ٥ مانگ لە بەندیخانەی شاری مەریوان بەندکرایەوە.

ئەو چالاکوانە مەدەنییە ٢٣ی پوشپەڕی ئەمساڵ / ٢٠١٩.٠٧.١٤،بانگ کرابوو بۆ دەزگای هەواڵگری (ستاد خبری) ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان و دەستبەسەرکرا. ناوبراو پاش چەند هەفتە لێکۆڵینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

گۆران قوربانی لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا / ٢٠١٩.١١ لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە تۆمەتی “بانگەشە لە دژی کۆماری ئیسلامی” بە ساڵێک بەندکردن سزادرا. پاش ئەوەی تانەی لە بڕیاری دادگا دا دۆسییەکەی بۆ دادگای پێداچوونەوەی سنە نێردرا.

لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا / ٢٠٢٠.٠١ دانیشتنی دادگای پێداچوونەوە بەبێ ئامادەبوونی ئەم چالاکوانە بەڕێووەچوو و لە ئەنجامدا سزای یەک ساڵ بە ٥ مانگ بەندکردن کەم کرایەوە.