بەگوڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ١٠ی ڕەشەمە / ٠٢.٢٩، حەوت بەندکراوی سیاسیی کورد بەناوەکانی “کامران دەروێشی“، “سیامەک ئەشرەفی“، “کامران قاسمی“، “کەیوان ڕەشۆزادە“، “ئومێد سەعیدی“، “کەیوان زارعی” و “ڕەزا ئیسماعیلی”  کە مانیان لە خواردن گرتووە براون بۆ دادگای ورمێ و دۆسییەک بە تۆمەتی “بشێوێی لە بەندیخانە” و “سوکایەتیکردن بە بەرپرسان بەندیخانە” لەدژیان تۆمارکراوە.

ئەو بەندکراوانە پاش بەڕێووەچوونی دانیشتنی دادگاکە دیسانەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ گەڕێندراونەتەوە و تا ئێشتا هیچ پەیوەندییەکیان بە بنەماڵەکانیانەوە نەبووە، بەڵام تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ئەو بەندکراوانە تا ئێستا کۆتاییان بە مانگرتەکەیان نەهێناوە.

ئەو حەوت بەندکراوە سیاسییە ڕۆژی ٣ی ڕەشەمە / ٠٢.٢٢ بەو داواکارییەو ەکە پێویستە ژوورێکی تایبەتیان لە بەشی گەنجانی بەندیخانەیی ورمێدا بۆ تەرخان بکرێت و لە بەندکراوەکانی دیکە جیا بکرێنەوە دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن.

ڕۆژی ٤ی ڕەشەمە / ٠٢.٢٣ پاش ئەوەی بەندکراوەکانی دیکەی بەشی گەنجان لەلایەن بەررسانی بەندیخانەوە لەدژی ئەو حەوت بەندکراوە سیاسییە هاندران، تێکهەڵچوونێک لە نێوانیاندا ڕوویدا.

لە پاش ئەو تێکهەڵچوونە لەسەر فەرمانی “سۆهرابی” بەڕێوبەری بەندیخانەی ورمێ سێیان لەو حەوت بەندکراوە بەناوەکانی “کەیوان ڕەشۆزادە”، “کامران قاسمی” و “کامران دەروێشی” بۆ قەرەنتینەی بەندیخانەی ورمێ گواسترانەوە.