به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی گه‌ڵاوێژ هێزه سنوورپارێزەکانی سنووری نه‌وسوو له پارێزگای كرماشان، لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەم شارە بە چەکەکانیان کەوتنە گیانی منداڵێکی كۆڵبه‌ر به ناوی موبین حوسه‌ینی و بە قورسی ئەشکەنجەیان کرد. بە هۆی ئەم ئەشکەنجەدانەوە کە بە دەسکەی تفەنگ بووە، زەبری قورس بەر دەم و چاو و دەستەکانی ئه‌م كۆڵبه‌ره ١٦ ساڵەیە کەوتووە.
له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران زۆرجار له ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان دوای ئەوەی دەستیان بە سەر كەلوپەل و باری كۆڵبه‌راندا گرتووە، کۆڵبەرەکانیان داوه‌ته به‌ر لێدان و ئەشکەنجەکردن. پێشتر كۆڵبه‌رێك له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، باسی ڕووتكردنه‌وه‌ی خۆی و چه‌ند كۆڵبه‌رێكی‌تر له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌كانی ئێرانه‌وه کردبوو و وتبووی بەو شه‌وە و بە ڕووت و قووتی له نێو به‌فر و سەرمای سنووری سه‌رده‌شتدا وێڵیان کردین.
نه‌وسوود؛ لێدان و ئەشکەنجەكردنی منداڵێكی كۆڵبه‌ر لە لایەن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێرانەوە
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە