ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی سەرماوەز منداڵێکی ١٦ ساڵانی کورد بە ناوی شارام مەنگوڕ لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە گوندی «کانی ڕەش»ی شاری شنۆ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کرا.

هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم منداڵە بەردەست نەکەوتووە.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠دا لانیکەم ٤٧ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شار و گوندە جیاوازەکانی پارێزگاکانی کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. لە نێو ئەم دەستبەسەرکراوانەدا دوو منداڵ بە ناوەکانی سینا مینایی و عەبدوڵڵا یووسفی دەبینرێت. ٣٢ حاڵەتی ئەم دەستبەسەرکردنانە دوای شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورد لە ڕێکەوتی ٢٠ی گەڵاڕێزانەوە بووە.