بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی هەینی ٢٣ی پووشپەڕ (١٤ی جولای) منداڵێکی ١٤ ساڵانی خەڵکی گوندی «شاوانە»ی شنۆ بە ناوی موحسین شابۆیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

موحسین شابۆیی برازای سیامەند شابۆیی لە ئەندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانە کە ڕۆژی ٢٠ی پووشپەڕ (١١ی جولای) لە شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان بە دەستی ڕاسپێردراوانی کۆماری ئیسلامی تیرۆر کرا.

تا ئێستا لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنی ئەم منداڵە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.