رۆژی یەکی رەزبەر/ 09.22 خەلیل کەریمی چالاکی کرێکاری بۆ تێپەڕاندنی سزای دوومانگ بەندکران بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترایەوە. هەروەها نەبەز کیانپور بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.
بە پێی زانیارییەکانی تۆری مافەکانی مرۆڤی کوردستان، خەلیل کەریمی چالاکی کرێکاری و ئەندامی یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران لە ناوەڕاست مانگی پاییزی ساڵی رابردوو لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنەوە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی لە رێگای بەشداریکردن لە رێوڕەسمی یەکی ئەیار و کەمپەینی دژی ئیعدامی رامین حوسێن پەناهی بە ساڵێک بەندکران مەحکوم کرابوو.
ئەم چالاکە کرێکارییە لە رێکەوتی ١٤ی پوشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی/ 2019.07.05 لە لقی یەکی دادگای شۆڕش تۆمەتەکانی پێڕاگەێنرا و لە ١٩ی خەرمانان/ 09.10 دادگاییەکەی بەڕێوەچوو. لەو دادگایەدا سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپا و پاش تانەدان لەو بڕیارە لە دادگای پێداچوونەوە، سزاکەی بۆ دوو مانگ کەم کرایەوە.
لەلایەکی دیکەوە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، نەبەز کیانپور چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە رۆژی ٢٨ی خەرمانان/ 09.19 پاش تەواو بوونی لێپرسینەوەکان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواستراوتەوە و پاشان لە ٢٨ی خەرمانان/ 09.19 بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی لەو بەندیخانەیە ئازاد کراوە.
سنە: خەلیل کەریمی بۆ بەندیخانە گواسترایەوە، نەبەز کیانپور بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە