بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ ١١ی ڕەزبەر / ١٠.٣، کامران ساختومانگەر، چالاکوانی کرێکاریی لە دەستبەسەرگەی فەرمانگەی ئیتلاعاتی سنەوە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە. دادگای شاری سنه‌ بۆ ئازاد كردنی ئه‌م چالاكوانه‌ كرێكارییه‌ داوای دانانی بارمه‌تی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی كردووه‌.

شەوی ١٣ی خەرمانان/.۲۰۱۹.٠٩.٠٤ هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتابووە سەر باخی سەید عەلی حسێنی لە گوندێکی دەوروبەری سەقز و کامران ساختومانگەریان دەستبەسەر کردبوو. ناوبراو پاشان گوازرابووەوە بۆ فەرمانگەی ئیتلاعاتی سنە.

سەید عەلی حسێنی چەند کاتژمێرێک پاش دەستبەسەرکران ئازادکرابوو.

پێشتر هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە رۆژی ٧ی خەرماناندا هەڵیانکوتابوویە سەر ماڵی کامران ساختومانگەر و پاش پشکنینی سەرجەم کەل و پەلەکانی، مۆبایل و کامپیوترەکەیان لەگەڵ خۆیان بردبوو. هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی ئەو چالاکە کرێکارییە هەڵیانکوتابویە سەر ماڵەکەی، بەڵام لەو کاتەدا ئەو لە ماڵ نەبووە و نەیانتوانیوە دەستبەسەری بکەن.