شەوی ٧ی خەرمانانی ١٣٩٨ی هەتاوی/ ٢٠١٩.٠٨.٢٩ کۆمەڵێک لە هێزەکانی پاسهوانی سنووری ئێران هەلدەکوتنە سەر ئاوایی هانەگەرمەڵەی سەر بە شاری پاوە و ویستوویانە ماڵەکان بپشکنن کە ئەمەش دژ کردەوەی هاووڵاتیانی لێکەوتۆتەوە و لە ئاکامدا هێزەکانی ئێران دەست دەکەن بە لێدان و ئەزێت و ئازاری خەڵگی گوندەکە و لە ئاکامدا چەند کەس بریندار دەبن.
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لەو هێرشەی هێزەکانی پاسهوانی سنووری ئێران ناسراو بە “هەنگی مەرزی” هاووڵاتییەک بە هۆی سەختی برینەکانییەوە رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.
یەکێک لە دانیشتوانی گوندی هانەگەرمەڵە کە بە هۆی هۆکاری ئەمنیەوە نەویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: “کاتژمێر دەی شەو، هێزە چەکدارەکان کە لە پاوە و نەوسودەوە بەرەو ئاواییەکە جوڵەیان پێکرابوو، کردەوەی زۆر ناشیرینیان بە بیانوی گەڕان بە شوێن کەل و پەل دەرەکی نواند و ماڵی هەندێک لە هاووڵاتیانیان پشکنی. خەڵکی گوندەکە دژی ئەم کردەویە وەستانەوە و رێگەیان نەدان. هەر بۆیە ئەم هێزەش دەستی دایە توندووتیژی و هێرشی کردە سەر خەڵکە ناڕازییەکە و بە باتوم کەوتنە گیانی خەڵک.”
بە وتەی ئەم هاووڵاتییە کوردە، لەم روداوەدا گەنجێکی کوردی ئاواییەکە بە ناوی میلاد قادری بە هۆی بەرکەوتنی باتومێکی زۆرەوە، توشی برینێکی سەخت دەبێت و رەوانەی نەخۆشخانەی پاوە دەکرێت.
هێرشی هێزەکانی ئێران بۆ سەر ئاوایی هانەگەرمەڵەی پاوە چەندین برینداری لێکەوتەوە
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە