بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، تاهر خۆرشیدی، ئەمیر پەیغامی و فاروق شاروێرەانی، سێ بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندی سەربازیی بهندیخانهی ناوەندیی کرماندا بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە زەختەکانی بەشی ئەمنیی بەندیخانەکەوە لە ڕۆژی شەممە ٦ ڕەزبەرەوە / ٢٨.٩ دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن. ئەو سێ بەندکراوە سسیاسییە لە نامەی ڕاگەیاندنی مانگرتنەکەیاندا داوایان کردووە بنێردرێن بۆ بەندیخانەی “ڕەئیباز” یان بۆ بەندیخانەی ورمێ.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی گوت: “ئەو سێ بەندکراوە سیاسییە سەرلەبەیانیی ڕۆژی ڕابردوو گوازرانەوە بۆ بەشی ئەمنیی بەندیخانەی کرمان و پاش ئەوەی هەڕەشەیان لێکرا دۆسییەیەکی تازە لە دژیان ئامادەدەکرێت، پێیان ڕاگەیەندرا کە بەمەبەستی وانەدانەوە بۆ بەندکراوەکانی دیکە سەریان دەتاشن”.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، کە ئەو بەندکراوانە پاش پەسندکرانی سزاکانیان و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی کرمان بەردەوام لەلایەن بەشی ئەمنیی بەندیخانەکەوە زەخت کراوەتە سەریان و هەموو هەفتەیەک کەلوپەلە شەخسییەکانیان پشکنراوە.
دەگوترێت فاروق شاروێرانی لە مانگی گوڵانی ١٣٩٦ی هەتاوی / ٥.٢٠١٧ و ئەمیر پەیغامی و تاهر خۆرشیدی لە مانگی جۆزەردانی ئەو ساڵەدا / ٦.٢٠١٧ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆوە دەستبەسەرکراون.
ئەو هاوڵاتییانە پاش ماوەیەک مانەوە لە یەک لە دەستبەسەرگەکانی سەربە ناوەندێکی ئەمنیی ورمێدا لە مانگی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاویدا / ٧.٢٠١٧ گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ.
دانیشتنی دادگای ئەو سێ بەندکراوە سیاسییە لە مانگی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاویدا / ١٢.٢٠١٧ لە لقی یەکی دادگای سەربازیی ورمێدا بەڕێوەچوو و بەپێی ئەو سزایەی بۆیان دەرکرا هەر کامە لە ئەمیر پەیغامی و فاروق شاروێرانی بە ٤ ساڵ زیندان و تاهر خۆرشیدی بە ٧ ساڵ زیندان، هاوکات هەموویان بە دوورخراوەنە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی کرمان سزادران.
دەگوترێت لەو ڕووەوە کە تاهر خۆرشیدی پێشتر ئەندامی سپای پاسداران بووە، دادگاییەکەیان لەلایەن دادگای سەربازیی ورمێوە بەڕێوەچووە.
جێگای ئاماژەیە کە تاهر خۆرشیدی و فاروق شاروێرانی لە بەرواری ٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوییەوە دوورخراونەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی کرمان. ئەمیر پەیغامیش لە مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوودا بۆ ئەو بەندیخانەیە دوورخرایەوە.
هەروەها فاروق شاروێرانی و تاهر خۆرشیدی لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا لە بەندیخانەی کرمانەوە بۆ لقی ٦ی دادگای گشتی و شۆڕشی ئەو شارە گوازرانەوە و دۆسییەکی نوێ بەتۆمەتی “بانگەشە لەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران” لەدژیان ئامادەکرا، بەڵام پاش چەند مانگێک لەو تۆمەتە بێبەری کران.
سێ بەندکراوی سیاسیی کورد دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە